هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 3 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆڕۆنا دەگاتە عێراق
  2021-08-08       798       
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، کە هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 3 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆڕۆنا دەگاتە عێراق.

ئاوێنە: فیراس موسەویی بەڕێوەبەری بەرنامەی نیشتیمانیی کوتان و ڤاکسینەکان لە وەزارەتی تەندرووستیی عێراق بە کەناڵی هەواڵیی عێراقییەی راگەیاندووە کە عێراق لە وڵاتە پێشەنگەکانە لەدەستەبەرکردنی ئەو ڤاکسینانەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی متمانەیان پێدراوە.

بە وتەی بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندرووستیی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 4 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆڕۆنا گەیشتۆتە عێراق، جەختیشی کردۆتەوە کە هەفتەی داهاتوو زیاتر لە سێ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی تر دەگاتە ئەو وڵاتە.

عێراق بۆ کوتانی هاوڵاتیانی پشت بە هاوردەکردنی سێ جۆر ڤاکسین دەبەستێت کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانییەوە مۆڵەتیان پێدراوە، کە ئەوانیش بریتین لە ڤاکسینەکانی فایزەری ئەمەریکی و ئەسترازینکای بەریتانی-سویدی و ڤاکسینی سینۆفارمی چینی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×