وەزارەتى کارەبا: مانگى داهاتوو کارەبا دەدرێت بەکەرتى تایبەت
  2021-08-08       431       
وەزارەتى کارەبای هەرێم لەراگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قوناخی کۆتایی دایە و لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلوول بۆ پێدانی بە کەرتی تایبەت ئامادە دەکرێت.

ئاوێنە: هەروەها باسی لەوەشکردووە، بۆ کۆتاییهێنانی پرۆسەکە، کەمال محمدساڵح وەزیری کارەبا رۆژی یەکشەم، لەگەڵ بریکار و بەڕێوەبەڕانی گشتی دابەشکردن و پارێزگاکان کۆ بووەوە و باسیان لە دوا قوناخی ئامادەکردنی گرێبەستەکان بۆ بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا کرد.

وەزارەتى کارەبا جەختى لەوەکردووەتەوە، بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا، دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی پیدانی کارەبا و کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆدانی کارەبا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×