2021-08-10   365     
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پڕۆژه‌یاسای "نیشان و میدالیا له هه‌رێمی كوردستان" ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان کرد و ئەمڕۆ فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە سەردانی پەرلەمانی کرد‌و بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بخرێتە بەرنامەی کارەوە.
مادده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاساكه تایبه‌ته به پێناسه‌ی چه‌مكه‌كان و له مادده‌ی دووه‌مدا، پۆلێنی نیشان و میدالیاكان كراوه.
به‌گوێره‌ی مادده‌ی دووه‌م، ئه‌گه‌ر په‌سند بكرێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك نیشان و میدالیای فه‌رمی، له‌وانه (نیشانی نیشتمان، نیشانی ئاشتیی و پێكه‌وه‌ژیان، نیشانی پێشمه‌رگه، میدالیای به‌رخودان و قاره‌مانێتی) و له‌و چوار نیشان و میدالیایه، یه‌كێكیان كه نیشانی پێشمه‌رگه‌یه، به كه‌سانی بیانی ده‌به‌خشرێت، كه له بواری مه‌ده‌نی و سه‌ربازی خزمه‌تێكی ناوازه پێشكێش به هه‌رێمی کوردستان ده‌كه‌ن.
نیشان و میدیالیاكان به كه‌سایه‌تی سروشتی و واتایی ده‌درێت و بۆ هه‌ر نیشان و میدالیایه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان له بۆنه‌ی تایبه‌تدا ده‌یبه‌خشێت.
به‌گوێره‌ی مادده‌ی چواره‌می پڕۆژه یاساكه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌پاڵێورێن بۆ وه‌رگرتنی نیشان و میدالیا، ده‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر بدرێت و له لایه‌ن وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار تاوەکو سه‌رۆكی لایه‌نه نه‌به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ت بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشنیاز بكرێن. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیش دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان كه‌سایه‌تی شایسته بۆ وه‌رگرتنی نیشان و میدالیاكان پێشنیاز بكات.
به‌گوێره‌ی مادده‌ی پێنجه‌می پڕۆژه‌یاساكه، ئه‌وانه‌ی نیشان و میدالیایان پێده‌درێت چه‌ند ئیمتیازێكیان پێده‌به‌خشرێت، له‌وانه: بانگهێشتی بۆنه و مه‌راسیمه نیشتمانییه فه‌رمییه‌كان ده‌كرێن، به‌خشینێكی دارایی، كه بڕه‌كه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستانەوە دیاریده‌كرێت و له بودجه‌ی سهرۆكایهتییەکەش خه‌رج ده‌كرێت، له كاتی مردنیشیاندا میراتگره‌كانیان مافی پارێزگاریكردنیان له نیشان و میدالیاكه هه‌یه، به‌ڵام مافی به خۆوهكردنیان نییه.
له مادده‌ی شه‌شه‌می پڕۆژه یاساكه‌دا رێكاری وه‌رگرتنه‌وه یان كێشانه‌وه‌ی میدیالیا و نیشانه‌كان دیار كراوه، كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ده‌بێت و له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستانەوە به مه‌رسووم ده‌كرێت.