2021-08-10   476     
بەڕێوەبەری شارەوانیی کەربەلا لەسەر روخاندنی زێدەڕۆیی تەقەی لێکراو بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئاوێنه: سەرچاوەیەکی ئەمنی بەکەناڵی روسیا تودەی راگەیاندوە، ئەمڕۆ سێشەممە عەبیر سەلیم سەرۆکی شارەوانی کەربەلا لەگەڵ تیمەکانی شارەوانیدا سەرپەرشتی هەڵمەتێکی کردوە بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەژمارەیەک گەڕەک و شەقامی شارەکەدا، لەو کاتەدا دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە یەکەی چاودێریی چڕ بەهۆی سەختیی برینەکەی عەبیر سەلیم گیانی لەدەستدا.