کارمەندێکی کارەبای چەمچەماڵ هەردوو قۆڵی دەبڕدرێتەوە
  2021-08-11       488       
كارمەندێكی تەكنیكی كارەبای چەمچەماڵ لەكاتی چارەسەركردنی كێشەیەكی كارەبا، تەزووی كارەبا لێی دەدات و بەهۆیەوە هەردوو قۆڵی دەبڕدرێتەوە.

ئاوێنە: ئەردەڵان محەمەد، بەرێوەبەری دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، "ڕۆژی (7ی ئابی 2021) تیمێكمان دەرچوو بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی شۆرتێكی كارەبا لە فیدەری گۆرانی وێستگەی كارەبا لە قەرەهەنجیر نزیك گوندی (بنە)، كارمەندێكمان بەناونیشانی سەرۆكی تێبینەری تەكنیكی بەناوی كەریم عەبدولحەمید كەریم تەزووی كارەبا لێی دەدات و دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە بەداخەوە لەئەنجامدا هەردوو دەستی دەبڕدرێتەوە، لەئێستاشدا لەنەخۆشخانەیەو تەندروستی جێگیرە."

ئاماژەی بەوەشدا، "لەلایەن خۆمانەوە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو رووداوە پێكهێنراوەو ئەوەشی پێمان بكرێ و بۆ چارەسەركردن و هاوكاریكردنی پێشكەشی دەكەین."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×