زۆرترینیان لە دهۆك بون..لەعێراق 66 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-08-11       556       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە ژمارەی توشبوانی نوێ و هاوكات 66 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە دهۆك بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 41 هەزارو 613 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان هەشت هەزارو 635 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە هەزارو 632 توشبویان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە نۆ هەزارو 189 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 66 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە پارێزگای دهۆك بون و ژمارەیان هەشت گیانلەدەستدان بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×