بافڵ تاڵەبانی: چاكسازییەكان بەردەوام دەبن و ئەنجامی دڵخۆشكەر دەبینن
  2021-08-12       800       

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاند، گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتی بۆ "راستكردنەوەی هەڵەكان بوە" و "چاكسازییەكانیش بەردەوام دەبن و لە داهاتودا ئەنجامی دڵخۆشكەر دەبینن."

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەو قسانەی بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی سەردانیدا هاتون بۆ هەر یەک لە هێزەکانی پشتیوانی دو، لیوای سێ و حەوتی تایبەت.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتییەوە بافڵ تاڵەبانی، وتویەتی"هەمو ئەو گۆڕانکارییانەی کراون لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی شکۆی یەکێتی بوە. گەڕانەوە بوە بۆ ڕێبازە پیرۆزەکەی مام و راستکردنەوەی هەڵەکان بوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە "گۆڕانکاری و چاکسازییەکانیش بەردەوام دەبن و لە داهاتودا ئەنجامی دڵخۆشکەر دەبینن."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×