حکومەتی هەرێم ٤ ملیار دینار بۆ بەرنگاربونەوەی وشکەساڵی‌و کەم ئاوی خەرج دەکات
  2021-08-13       365       
فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٤ ملیار دینار بۆ بەرنگاربونەوەی وشکەساڵی‌و کەم ئاوی خەرج دەکات.

ئاوێنه‌: حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٢ ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ بەرنگاربونەوەی وشکەساڵی‌و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لەهەرێمی کوردستان وەکو هەنگاوی یەکەم خەرج کرد.

ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لەپارێزگاکان خەرج دەکرێت بەمشێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر ٩٢٥ ملیۆن دینار
پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان‌و ڕاپەڕین یەک ملیار دینار
پارێزگای دهۆک ٥٧٥ ملیۆن دینار

هەر بۆ هەمان بابەت حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار بەمەبەستی خێرا بەرەنگاربونەوەی کێشەی کەم ئاوی لەسنوری پارێزگای هەولێر خەرج کرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×