بڕی 275 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامێكی هەولێر تەرخانكرا
  2021-08-14       344       
 پڕۆژه‌ى چاككردنه‌وه‌ى بازاڕى مییللى سورچیان لە شاری هەولێر ، به‌سه‌ر كرده‌وه‌ة به‌ گووژمه‌ى (275) ملیۆن و 400 هەزار دینار، له‌سه‌ر بوودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگا دەستیپێكرد.

ئاوێنه‌: لەڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێردا هاتووە: پڕۆژه‌ى چاككردنه‌وه‌ى بازاڕى مییللى سورچیانى شاری هه‌ولێر، به‌ گووژمه‌ى (275) ملیۆن و 400 هەزار دینار، له‌سه‌ر بوودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگای هەولێر، دەستیپێكرد، نۆژەنكردنەوەكەشی بریتیە لەچاككردنەوه‌و فراوان كردنی شەقامەكە.
.
شەقامی سورچیانی شاری هەولێر پانییه‌كه‌ى(20) مه‌تر و درێژییه‌كه‌ى (800) مه‌تره‌، له‌به‌رواری (1-8-2021)، نۆژەنكردنەوەی شەقامەكە ده‌ستیپێكرد، له‌ (1-12-2021) كۆتایی دێت و به‌ڕووى هاوڵاتیان و كاسبكارانى ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌كرێته‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×