لە هەرێم زیاتر لە دو هەزار توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران
  2021-08-15       524       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 20 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماكراون و هاوكات 19 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای خستەڕو.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بون لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك كە دو هەزارو 20 توشبوی نوێ تۆماركراون و هەزارو 896 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندوە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 19 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 5 لە هەولێر، 4 لە سلێمانی، 6 لە دهۆك، 3 لە هەڵەبجە، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×