توركیا كوژرانی سێ سەربازی خۆی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند
  2021-08-16       317       
وەزارەتی بەرگریی توركیا كوژرانی سێ سەربازی وڵاتەكەی لە خاكی هەرێم ڕاگەیاند.

ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی توركیا، لە چێوەی ئۆپەراسیۆنەكانیان لەخاكی هەرێمی كوردستان دژ بە پەكەكە، لە هێرشێكدا بۆسەر بنكەیەكی سەربازییان، سێ سەربازیان كوژراون.

بەرگریی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەر بەهۆی ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازی لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكەدا، سێ سەربازی دیكەیان برینداربوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×