2021-08-19   531     
ھەمواری مووچەی پەرلەمانتارانی خانەنشین لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، بەڕێوەبەری خانەنشینیش دەڵێت، ئەو پەرلەمانتارانەی راژەی خزمەتیان ھێنابێت بە مووچەی٥٠٪ خانەنشین کراون.
ئاوێنه: حازم گۆران بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی ھەرێمی کوردستانی رایگەیاند، لە ئێستادا ھەمواری مووچەی پەرلەمانتارانی خانەنشین لە ھەرێم گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، لە ھەوڵی ئەوەدان ئەم مانگە بەپێی سیستمی نوێی مووچە وەربگرن.
وتیشی، ٤٣٠ پەرلەمانتاری خانەنشین لە ھەرێم ھەیە، ئەو پەرلەمانتارانەی راژەی خزمەتیان ھەبێت، بە مووچەی ٥٠٪ خانەنشین دەکرێن، ئەوانەیان خزمەتییان نەبێت تەنیا مووچەی چوار ساڵەکەیان وەردەگرن.