پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی عاشوورا
  2021-08-19       283       

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوادەکات یادی عاشوورا ببێتە هاندانێک بۆ سڕینەوەی بیر و رۆشنبیریی تووندوتیژیی و تووندئاژۆیی و وەلانانی ناکۆکییەکان. 

ئاوێنه‌: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی عاشوورا لە تویتێکدا لە تویتەری تایبەتی خۆی داوا دەکات یادی عاشوورا "ببێتە هاندانێک بۆ سڕینەوەی بیر و رۆشنبیریی تووندوتیژیی و تووندئاژۆیی و وەلانانی ناکۆکییەکان. ببێتە ئیلهامێک بۆ بەهێزکردن و سووربوون لەسەر خۆشەویستی و بنەماکانی لێبوردەیی پێکەوەژیان نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەل، بەمەبەستی بەرقەرارکردنی سەقامگیریی لە وڵاتەکەمان".

 هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان خوازیارە تەواوی گەلانی جیهان لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی دابن. 

نێچیرڤان بارزانی 
سەروکی هەرێمی کوردستان 
2021/8/19

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×