تاڵیبان: تورکیا هاوبەشی سەرەکیمانە
  2021-08-21       537       

وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، تورکیا هاوبەشی سەرەکیانە و پێویستیان پێیەتی پاڵپشت و هاوکاریان بێت زیاتر لەهەر وڵاتێکی تر.

ئاوێنه‌: سوهەیل شاهین، وتەبێژی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی جی تی ڤی چینی رایگەیاند، بزوتنەوەکەی چین و تورکیا بەهاوبەشی سەرەکی دەزانێت لە ئاوەدانکردنەوە دووبارە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەی لەو دۆخەی کە بەهۆی شەڕەوە دووچاری بووە.

ئه‌وه‌ششى خستۆته‌ڕوو، ''ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان پێویستی بە هاوڕێیەتی و پشتیوانی و هاوکاری تورکیایە وەک لەهەر دەوڵەتێکی تر''.

وتیشى، ئەفغانستان دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سروشتی و توانای دەرهێنانیان نییە، ژێرخانی ئابوریان بەهۆی شەڕ و گەندەڵییەوە هەرەسی هێناوە. باسی لەوەشکردووە، پێویستیان بەهاواری تورکیایە لە بواری تەندروستی و پەروەردە و ئابوری و وزە و مامەڵەکردن لەگەڵ کانزاکاندا.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئامادەیی گفتوگۆکردنی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان دەربڕیوە و هەرکەسێك لەدەرگایان بدات دەیکەنەوە، وڵاتەکەی بەردەوام لەپەیوەندیدایە لەگەڵ تاڵیبان و ئەنقەرە یارمەتی بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری پێشکەشکردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×