هاوپه‌یمانی فه‌تح: هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخه‌ن
  2021-08-22       338       
هاوپه‌یمانی فه‌تح كه‌ هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، زۆرینه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدان له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌هه‌وڵی دواخستنیدان.

ئاوێنە: ئه‌حمه‌د كینانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، زۆرینه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراقدان له‌ مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی داهاتو، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر كار ده‌كه‌ن بۆ دواخستنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ و ئه‌نجامنه‌دانی له‌كاتی خۆیدا.

ترسیان هه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ری ئێستای خۆیان له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان له‌ ده‌ستبده‌ن
وتیشی، "ئه‌م لایه‌نه‌ ناوخۆیی و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌كیانه‌ ترسیان هه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ری ئێستای خۆیان له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان له‌ ده‌ستبده‌ن، بۆیه‌ هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێت".

31ی (ته‌موز/7)ی 2020 مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی 6-6-2020 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریكرد، به‌ڵام له‌سه‌ر داواكاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ 10-10-2021 دواخرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×