چه‌ند سه‌عاتێك دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له میدیا ئه‌مریكییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مریكا به نیازه 10 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران پێویستی به ره‌وانه‌كردنی هێزی زیاتر نییه.
ئاوێنه: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند"پێم وانییه پێویست به ناردنی هێزی زیاتر بكات. ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا هێزی زیاتر ره‌وانه ده‌كه‌ین."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه دوێنێ به‌شێك له‌میدیاكانی ئهمریكاو جیهان بڵاویان كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پلانێكی پێشكه‌شی كۆشكی سپی كردوه بۆ ناردنی پێنج تا ده هه‌زار سه‌رباز بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پاتریك شاهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت، هه‌ر دوێنێ ره‌تیكرده‌وه كه قسه‌وباس له‌سه‌ر ناردنی ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له‌هێز بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بێت.
به‌ڵام شاهان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی"ئه‌وه‌ی تاوتوێی ده‌كه‌ین بریتییه له‌وه‌ی: ئایا شتێك هه‌یه بیكه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پاراستنی هێزه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟..ئه‌وه‌ش تاوتوێی پرسی ناردنی هێزی زیاتر له‌خۆده‌گرێت."