2019-05-26   2041     
ئه‌ستێره‌ی ناوداری هۆلیۆد،
جورج کلۆنی رایگه‌یاند ژیانی خۆی‌و ئه‌مه‌ل کلۆنی هاوسه‌ری که‌وتوه‌ته مه‌ترسییه‌وه
له‌لایه‌ن داعشه‌وه، به‌هۆی به‌رگری کردنیان له‌نادیه مورادو به‌جیهانی کردنی
کێشه‌ی ئێزیدییه‌کان.
ئاوێنه: کلۆنی به‌ڕۆژنامه‌ی
ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی راگه‌یاندوه خێزانه‌که‌ی له‌مه‌ترسیدایه پاش ئه‌وه‌ی
ئه‌مه‌ل کلۆنی هاوسه‌ری که پارێزهرو چالاکوانی مه‌ده‌نییه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
داعشی کردوه به‌کاری سه‌ره‌کی خۆی.
ئه‌مه‌ل کلۆنی، که به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک
لوبنانی‌و دورزییه له‌چوار ساڵی رابردودا شێلگیرانه نوێنه‌رایه‌تی نادیه مورادی
کردوه، پاس ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی چه‌کدارانی داعش هه‌ڵات.
کلۆنی ده‌ڵێت "له‌و
کاته‌وه که هاوسه‌ره‌که‌م ئه‌م کێشه‌یه‌ی بردوه‌ته دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه
رۆژانه روبه‌ڕوی مهترسیو کێشه‌ی ئه‌منی بوینه‌ته‌وه".