نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی
له‌نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدی و مه‌سعود بارزانیدا بۆ ئازادكردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم،
رویدابێت و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانی
له‌بابه‌تی ئازادكردنی پارێزگاری پێشوی كه‌ركودا نه‌كردوه.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه)،
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌ندێك له كه‌ناڵه دیاره‌كانی راگه‌یاندن و كه‌سایه‌تییه
سیاسییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستوه‌ردانی
كردوه له‌پێناو ئازادكردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوكدا كه له
به‌یروت له‌لایه‌ن ئینته‌رپوله‌وه ده‌ستگیركرابوو ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه
كه ده‌ستوه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌وه‌ڵامی داواییه‌كی مه‌سعود بارزانیدا بوه
له‌دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوانیان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتویه‌تی"ئێمه به‌ته‌واوه‌تی
ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و مه‌سعود
بارزانیدا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته چ به‌ڕاسته‌وخۆ یاخود به نێوه‌ندگیریی رویدابێت."
به‌یاننامه‌كه جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی دوای
ئازادكردنی و له رۆژی دوه‌مدا ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك
ده‌ستگیركراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌ستوه‌ردانی له‌و بابه‌ته‌دا نه‌كردوه.
به‌پێی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی، رۆژی 22ی مانگ له‌لایه‌ن فواد حسێن، وه‌زیری
دارایی عێراقه‌وه له فڕۆكه‌كه‌یانداو له‌میانی گه‌شتیاندا بۆ كوه‌یت، عادل عه‌بدولمه‌هدی
پێی وتراوه كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ستگیركراوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه سه‌رۆك وه‌زیران له‌و كاته‌دا
فه‌رمانی كردوه به ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سمی بۆ زانینی ئه‌وه‌ی رویداوه‌و هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنی
هه‌ڵوێستی به‌رپرسانه و پێویست.
به‌یاننامه‌كه باسی له‌وه كردوه كه ئه‌ركێكی سیاسی و رۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌یه
به‌ر له لێدوان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی "هه‌ڵبه‌ستراو و ده‌ستكاریكردنی
راستییه‌كان و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كه‌سایه‌تییه‌كانی و
هاوڵاتیان"، روداو و راستییه‌كان بپشكنرێن.
وتوشیه‌تی"پێویسته له‌سه‌ر سیاسییه‌كان و راگه‌یاندنكاران به‌دوای
راستی و دیقه‌تدا بچن به‌ر له حوكمدان و هه‌روه‌ها وردبینی له‌و زانیارییانه‌دا
بكه‌ن كه پێیان ده‌كات. گۆڕه‌پانه‌كه پڕه له‌هه‌واڵی دزه‌پێكراوو هه‌ڵبه‌ستراو
كه ئامانج لێی دروستكردنی فیتنه‌یه و هیچی دی."
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران داواشی له‌و سیاسی و راگه‌یاندنكارانه
كردوه كه ئه‌و جۆره "بانگه‌شه ناڕاستانه"یان بڵاوكردۆته‌وه، ره‌تیان
بكه‌نه‌وه‌و راستییه‌كه بۆ رایگشتی بخه‌نه‌ڕو وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران مافی به‌كارهێنانی رێكاریی
یاسایی و دادوه‌ریی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و "بانگه‌شه درۆیانه" ره‌تنه‌كرێنه‌وه‌و
راستییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بۆ رایگشتی رون نه‌كرێنه‌وه.