دو پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق داوای رونكردنەوە لە دەزگای زانیاری دەكەن
  2021-08-24       919       

غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین، دو پەرلەمانتاری كوردی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا داوا لە دەزگای زانیاری دەكەن رونكردنەوە بدات لەسەر چەند "هەواڵێكی چەواشەكارانە"ی  چەند دەزگایەكی راگەیاندن كە دژبەو دو پەرلەمانتارە بەناوی "دەزگای زانیاری"یەوە بڵاویان كردونەتەوە.

ئاوێنە: ئەو دو پەرلەمانتارە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویانە"دەزگای زانیاری دەزگایەکی هەواڵگری فەرمی و لەسەر داهاتی گشتی کار دەکات و بەرپرسە لە پاراستنی ئاسایشی ئەم ناوچەیە، چەند دەزگایەکی راگەیاندن بەناوی ئەم دەزگایەوە چەند هەواڵێکی چەواشەکارانەیان دژی ئێمە بڵاوکەدۆتەوە."

ئەوەشیان خستۆتەڕو"دەبێت ئەم دەگایە وەڵامی ئەو چەواشەکاریانە بداتەوە و رێکار دژی ئەو دەزگایانە بگرێتەبەر. بەپێچەوانەوە ئێمە رێکاری یاسایمان دژی ئەو دەزگا چەواشەکارانە گرتۆتەبەر، ئەگەر دەزگای زانیاری وەڵامی رون و راشکاوی نەبێت ناچارین روبەروی یاسای بکەینەوە."

دەقی راگەیەندراوەكە...

دەبێت دەزگای زانیاری رونکردنەوە بدات

دەزگای زانیاری دەزگایەکی هەواڵگری فەرمی و لەسەر داهاتی گشتی کار دەکات و بەرپرسە لە پاراستنی ئاسایشی ئەم ناوچەیە، چەند دەزگایەکی راگەیاندن بەناوی ئەم دەزگایەوە چەند هەواڵێکی چەواشەکارانەیان دژی ئێمە بڵاوکەدۆتەوە.

دەبێت ئەم دەگایە وەڵامی ئەو چەواشەکاریانە بداتەوە و رێکار دژی ئەو دەزگایانە بگرێتەبەر. بەپێچەوانەوە ئێمە رێکاری یاسایمان دژی ئەو دەزگا چەواشەکارانە گرتۆتەبەر، ئەگەر دەزگای زانیاری وەڵامی رون و راشکاوی نەبێت ناچارین روبەروی یاسای بکەینەوە.

ئێمە دەزانین چەند بەرپرسێکی یەکێتی تێوەگلاو لە گەندەڵی لە زەرەرمەندن لەو هەنگاوە پەرلەمانیانەی ئێمە و خۆیان و کۆمپانیاکانیان لە چەندین کاری نایاسایی و داگیرکردنی موڵکی گشتی یەوە گلاون، بە دڵنیایی ئەم جۆرە کارانە نەک رامان ناگرن بەڵکو سورتر ئەبین لەسەر کارەکانمان دژی مافیاکانی هەردوو بنەماڵە.

سەرکەوت شەمسەدین
غالب محمد عەلی


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×