ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق: بەرزترین توشبون و مردن لە پارێزگای سلێمانییە
  2021-08-24       602       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوەو هاوكات حەوت هەزارو 670 توشبوی نوێ تۆماركراون و 75 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترین و توشبون و مردن لەسەر ئاستی پارێزگاكان لە پارێزگای سلێمانی بوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 42 هەزارو 464 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان حەوت هەزارو 670 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە زۆترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و ژمارەیان 944 توشبو بوە.(وەزارەتی تەندروستی عێراق تشبوانی پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین لەگەڵ پارێزگای سلێمانی هەژماردەكات).

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوەو زیاتریش بون لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك كە 10 هەزارو 242 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 75 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و ژمارەیان 10 گیانلەدەستدان بوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×