ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 1869 توشبو، 22 گیانلەدەستدان
  2021-08-24       483       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو سێشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە توشبوانی نوێ و هاوكات 22 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 هەزارو 908 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو هەزارو 869 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و دو هەزارو 351 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 22 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 5 لە هەولێر، 6 لە سلێمانی، 7 لە دهۆك، 2 لە هەڵەبجە، 1 لە گەرمیان، 1 لە راپەڕین.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×