حكومەتی عێراق: بوونی ده‌روازه‌ سنووریە نارەسمیەكانی هەرێم بەربەستی بۆ دروستكردووین
  2021-08-31       614       


لەدیداری رافیدەین 2021 لەبەغدا، سەرۆکى دەستەى دەروازە سنورییەکان رایگەیاند "بوونى خاڵە سنورییە نارەسمییەکانى هەرێمى کوردستان بەربەستى بۆ کارى دەستەکەیان دروست کردووە و بەو هۆیەوە نەیانتوانیوە کۆنترۆڵى هەندێک کەرەستە بکەن".

ئاوێنه‌: عومەر وائیلى، سەرۆکى دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق لەمیانەى بەشداریکردنى لە دیدارى رافیدەین ٢٠٢١، ئاماژەى بەوە کرد کە کارى دەستەکەیان رووبەرووى زۆرێک لە ئاڵینکاریى بۆتەوە کە گرنگترین ئاڵێنکارییەکان خۆهەڵقورتاندنى لایەنەکانى دەرچوو لە یاسایە لە کارى دەستەکە.

رونیشیکردەوە، کە بەهۆى بوونى خاڵى سنورى نارەسمى لە هەرێمى کوردستان کۆنترۆڵکردنى هەندێک کەرەستە لەلایەن دەستەکەیانەوە ئاستەم بووە.

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئەگەر سیستمى ئەلەکترۆنى لە سەرجەمى دامەزراوەکان جێبەجێ نەکرێت ناتوانن دەسەڵاتى ئەلەکترۆنى بسەپێنن.

بەوتەى سەرۆکى دەستەکە داهاتى ئەمساڵى دەروازە سنورییەکانى عێراق بەراورد بە ساڵى رابردوو بە نزیکەى ٩٥ ملیۆن دۆلار زیادى کردووە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×