پارتی، پلانی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات
  2021-09-04       424       
پارتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات و سەركردەیەكی ئەو حزبەش ئاشكرایدەكات، خەریكی پلانی بەرفراوانین بۆ ئەوەی بانگەشە زیاتر گەرم بكەین.

ئاوێنه‌: میدیای فەڕمی پارتی بڵاویكردەوە، ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی ٢ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند، لە دوای تیرۆپشكی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، پارتی لە ڕێگەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە كاندیدەكانی ناساند و دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن كرد.
وتیشی”چالاكییەكان بەشێوەیەكی ئاسایی بەپێی پلانی داڕێژراو بەڕێوەدەچن”.

ئاشكراشیكرد، هەڵبژاردنی ئەم جارە بەهۆی گۆڕانكاری و جێبەجێكردنی سیستەمی بازنەیییەوە، گۆڕانكاری بەسەر شێوازی بانگەشەدا هاتووە، چونكە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو كاندید ئازاد بووە لە كوێ بانگەشە بكات، بەڵام ئێستا هەر كاندیدێك تەنیا لە بازنەی خۆی دەتوانێت بانگەشە بكات، ئەمە كاریگەریی كردووەتەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی بانگەشە.

بڕیارە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەبچێت و لە ئێستاوە بانگەشە دەستیپێكردووە و بە سەدان كاندیدیش خۆیان بۆ بردنەوەی كورسییەكانی پەڕلەمانی عێراق پاڵاوتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×