2021-09-07   240     
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی په‌رله‌مان، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌موار كرایه‌وه‌و سێ یاسای دیكه‌ش ده‌رچوێندران.
ئاوێنه: ڕاگه‌یه‌ندراوی په‌رله‌مانی كوردستان:
سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٩/٧، به سه‌رۆكایه‌تیی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٣)ی ئاسایی خولی پایزه له ساڵی سێیه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د. هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه به ناوی خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه و پوخته‌ی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مانی خوێنده‌وه.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، كه بریتی بوو له دەستلەكاركێشانەوەی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له چه‌ند لیژنه‌یه‌كدا و دانانی ژماره‌یه‌كیشیان له چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تردا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، به‌پێی ڕیزبه‌ندی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (زیاد جه‌بار محه‌مه‌د) له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (زكری ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) له لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (هاوڕی بنا‌و محه‌مه‌د) له لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (شیرین یونس عبداالله) له لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (شیرین ئه‌مین عبدالعزیز) له سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تیی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (به‌ڵێن ئیسماعیل حاجی) له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی، دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (شیرین یونس عبدالله) له لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (زكری ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) له لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان، دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (به‌ڵێن ئیسماعیل حاجی) له لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه په‌سند كران.
به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كار، كه بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (هه‌مواری دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره (٣)ی ساڵی ٢٠١١)، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش كه پێكهاتبوو له هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، به ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه له دانیشتنی پێشووتردا له كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌یاساكه خرابوونه ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی پێشنیازه‌یاساكه به پێشنیازی لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه هه‌بوون، به ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران، پاشان كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگی (٧٤) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سند كرا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی دانیشتنەكە پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی هەمواركردنەوەی ئەو یاسایە.
بەپێی بڕگه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م له خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به هه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك له پڕۆژه‌یاساكانی (نیشان و میدالیا له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هه‌مواری دووه‌می یاسای یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی ژماره (١٤)ی ساڵی ١٩٩٣ له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ژماره (١٠)ی ساڵی ٢٠١٠ له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ هه‌ریه‌ك له‌و سێ پڕۆژه‌یاسایه‌ی سه‌ره‌وه به ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه له دانیشتنی پێشووتردا له كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌و سێ پڕۆژه‌یاسایه‌ی سه‌ره‌وه خرابوونه ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی هه‌رسێ پڕۆژه‌یاساكه به پێشنیازی لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه هه‌بوون، به ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی و كۆی هه‌رسێ یاساكه به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران.
به‌مجۆره د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا.
سه‌باره‌ت به دانانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له شوێنی سكرتێری په‌رله‌مان به ده‌نگدان بۆ ته‌واوكردنی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، د. هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ڕای گشتی ڕایگه‌یاند: "به‌هۆی حاڵه‌تێكی تایبه‌ت به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌یتوانی به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی ئوردن لێره‌یه و ئێستا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به‌ڕێ ئه‌كرێن كه ده‌بوایه یه‌كێك له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له مه‌ڕاسیمی به‌ڕێكردنه‌كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌شدار بێت، بۆیه به‌ڕێز منی خان سكرتێری په‌رله‌مان ڕا‌سپێردرا تا له‌و مه‌ڕاسیمه به‌شدار بێت له به‌ڕێكردنیان، به‌پێی عورفی په‌رله‌مانیش به ده‌نگدانی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ته‌نها بۆ ئه‌و بڕگانه‌ی كه له به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و دانیشتنه‌دا هه‌یه ڕۆڵی سكرتێری په‌رله‌مان ئه‌بینێت".