2021-09-07   650     
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم به‌پێویستی ده‌زانێت كه دادگاكان هیچ تاوانبارێك به‌كه‌فاله‌ت ئازاد نه‌كه‌ن كه كه‌یسه‌كه‌ی كه‌فاله‌ت نایگرێته‌وه. داواش له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان‌و سه‌رۆك هۆزو ریشسپیانی كوردستان ده‌كات هیچ بكوژ‌و تاوانبارێك لای خۆیان داڵده نه‌ده‌ن‌و هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان له‌هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، لەبارەگای بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم ژوری کۆنترۆلی سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ بەدواداچون‌و دەستگیرکردنی تۆمەتباران لەلایەن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه کرایەوه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی داواكراوان پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه‌و چۆن هێزه‌كانی ناوخۆ هاوكاری دادگا ده‌كه‌ن، به‌هه‌مانشێوه پێویسته دادگاكانیش هاوكار بن و ئازادكردنی تاوانباران ئاسان نه‌بێت.
وتیشی، به‌گوێره‌ی سیسته‌می نوێ تاوانباران ناتوانن به‌ئاسانی ده‌ربازیان ببێت، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ پانتاییه‌ك له هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌میان نامێنێته‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه، پێویسته دادگاكان هیچ تاوانبارێك به‌كه‌فاله‌ت ئازاد نه‌كه‌ن كه كه‌یسه‌كه‌ی كه‌فاله‌ت نایگرێته‌وه، چونكه ئه‌وه وا ده‌كات رێژه‌ی تاوان زیاتر بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌نده توندتربن له‌سه‌ر سزادانی تاوانباران رێژه‌ی تاوان كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گرنگه ئه‌و سیسته‌مه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گشتاندنی بۆ بكرێت‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس كاری پێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی، "پێشتر له دهۆك ئه‌و سیسته‌مه په‌یڕوكراوه و سه‌ركه‌وتوو بووه، بۆیه داوامان له به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌رێم كردووه، هه‌مان ئه‌و سیسته‌مه له هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ش جێبه‌جێ بكرێت."
ئه‌وه‌شی وت، ته‌نها رۆڵی ئه‌و پرۆسه‌یه به‌هێزه‌كانی پۆلیس ناده‌رێت، به‌ڵكو هێزه‌كانی ئاسایش و هه‌واڵگریش رۆڵێكی كارا ده‌بینن و ئامانجی سه‌ره‌كیش بۆ پارێزگاریكردنه له ئاسایشی ناوخۆ و ئه‌ركی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌واو ده‌كه‌ن كه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د دووپاتیشیكرده‌وه، هۆكارێكی سه‌ره‌كی زۆربوونی رێژه‌ی تاوان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تاوانباران وه‌ك پێویست سزا نادرێن.
وه‌زیری ناوخۆ داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌كان، كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان‌و سه‌رۆك هۆزو ریشسپیانی كوردستان كرد، هیچ بكوژ‌و تاوانبارێك لای خۆیان داڵده نه‌ده‌ن‌و هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان له‌هه‌رێمی كوردستان.