بومەلەرزەیەك لە گەرمیان رویدا
  2021-09-08       267       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5 پلە بە پێوەری رێختەر لە گەرمیان رویدا.

ئاوێنە: بەپێی لتپوڕوی كەشوهەوای گەرمیان لە فەیسبوك، بومەلەرزەكە سەعات 6:43 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ رویداوەو چەقی بومەلەرزەكە لە گوندی حەسیرە بوە لەنێوان كەلار و كفری.

ئاشكراشیكردوە كە گوڕەی بومەلەرزەكە 4.5 پلە بوە بە پێوەری رێختەر بەقوڵایی 9 كیلۆمەترو دوری 19 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری كەلار.

هەروەها ناوەندی بومەلەرزەزانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە گوڕی بومەلەرزەكە 4.5 پلە بوە لە دوری 44 كیلۆمەتر لە قەسر شیرین 49 كیلۆمەتر سەرپێڵی زەهاو 58 كیلۆمەتر لە ئەزگلە رویداوە.

موراد عەلی تاتار، قائیمقامی قەسر شیرین وتویەتی، چەقی بومەلەرزەكە لە عێراق بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×