سەندیکای پزیشکان: لەمەودوا دەبێت رەچەتەی پزیشکی بە کۆمپیوتەر بنوسرێت
  2021-09-09       326       


لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایگەیاند، لەبەر رۆشنایی نوسراوی داواکاری گشتی و رێنمایی ئەنجومەنی باڵای سەندیکا، پێویستە لە 15ی ئەم مانگەوە سەرجەم پزیشکان رەچەتەی پزیشکی بە کۆمپیوتەر بنوسن.

ئاوێنه‌: لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان لەدواین نوسراویدا ئاماژە بەوەش دەکات، ئاماژە بەیاسای ژمارە 6ی ساڵی 2000ی پەرلەمانی کوردستان،  نوسراوی داواکاری گشتی و رێنمایی ئەنجومەنی باڵای سەندیکا، داوا لەسەرجەم ئەندامەکانیان دەکەن لە 15ی ئەیلولەوە سەرجەم پزیشکان رەچەتەی پزیشکی بە کۆمپیوتەر بنوسن.

ئەوەش هاتوە، "بەپێچەوانەوە هەر پزیشکێک پابەند نەبێت ئەوا توشی سزای یاسایی دەبێتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×