2021-09-12   754     
سەرچاوەیەك لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو 5 (پێنج) موشه‌ك ئاراسته‌ی پارێزگای هه‌ولێر كران و 3 (سێ) له‌موشه‌كه‌كان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و شاره كه‌وتونه‌توه خواره‌وه.
ئاوێنه: به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، 5 (پێنج) موشه‌ك ئاراسته‌ی پارێزگای هه‌ولێر كراون، 3 (سێ) له‌موشه‌كه‌كان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كه‌وتونه‌ته خواره‌وه، له‌ئێستاشدا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێده‌درێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، له‌كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كاندا 5 (پێنج) ده‌نگی گه‌وره بیستراون و زۆربه‌ی هاوڵاتیان هه‌ستیان پێكردوه، له‌ئێستاشدا هێزه ئه‌منیه‌كان له‌شوێنی روداوه‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی له‌و هێرشه موشه‌كیانه رانه‌گه‌یاندوه، به‌رپرسانی حكومه‌تی خۆجێی هه‌ولێریش، هیچ لێدوانێكیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.