دژەتیرۆر وردەكاریی هێرشە موشەكییەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێری ئاشكراكرد
  2021-09-12       674       
دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێكدا دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، “لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەمشەو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.

ئاماژەی بەوەشكردووە،”هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

دوای ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ ماوەی دوو كاتژمێر جارێكی دیكە هاتن و ڕۆیشتنی فڕۆكە و گەشتەكان لە فڕۆكاخەكەوە ئاسایی بوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×