2021-09-13   557     
وەزارەتی پەروەردە رێکاری نوێی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دەردەکات و دەڵێت، ماسک بەستن بۆ ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە.
رۆژی دووشەممە 13ی ئەیلوول، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان هەشت رێکاری نوێی خۆپارێزی بڵاوکردەوە و بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، کەرکووک - بەشی خوێندنی کوردی) کردووە و داوا دەکات وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن.
لەرێکارەکاندا هاتووە، ماسک بەستن بۆ ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە و لە حاڵەتی هەر سەرپێچییەک دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا بۆ گرتنەبەری رێکاری کارگێڕی پێویست.