تەندروستی سلێمانی تۆماركردنی‌ چەند حاڵەتێکی نەخۆشی کەڕوی رەش ڕاده‌گه‌یه‌نێت
  2021-09-14       374       
تەندروستی سلێمانی تۆماركردنی‌ چەند حاڵەتێکی نەخۆشی کەڕوی رەش ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و جێگری بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی-یش ده‌ڵێت، نەخۆشیه‌كه‌ لەپێشتردا هەبووەو چاوەڕوانکراو بووه‌.

ئاوێنه‌: د. هێرش سەلیم، جێگری بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی بەئێن ئاڕ تی راگەیاندووه‌، لەسلێمانی چەند حاڵەتێکی نەخۆشی کەڕووی تۆمارکراون. دەشڵێت، "نەخۆشییەکە مەتریسدارەو رێژەی چاکبوونەوە کەمە."

ناوبراو ده‌ڵێت، "حاڵەتی نەخۆشی کەڕوی رەش لەپێشتریشدا هەبووەو چاوەڕوانکراوەو سێ مانگ لەمەوبەریش چەند حاڵەتێک تۆمارکراون."

باسی لەوەشکردووە، "ئەم نەخۆشییە پەیوەندی بەڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە، بەڵکو ئەو کەسانەی بەرگری جەستەیان دابەزیوە بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەن و زۆر دەرمانی ستیرۆید بەکاردەهێنن مەترسی توشبوونیان لەسەرە."

کەڕووی رەش؛ نەخۆشییەکی زۆر دەگمەنەو بەهۆی بەرکەوتن بەکەڕویەک (میوکەر مۆڵدەوە) کەسەکە توش دەبێت و بەشێویەکی بەربڵاو لە خاك و رووەك و سەوزە و میوەی خراپبوو و پەیینی ئاژەڵدا هەیە و کەڕووەکە کاردەکاتە گیرفانەکانی لووت و مێشك و سییەکان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×