لە هەڵەبجە مۆزەخانەی جەنگ بە پشتیوانی ئاژانسێكی نەتەوەیەگرتوەکان دروستدەکرێت
  2021-09-19       373       

بە ئامانجی زیاتر ڕاکێشانی سەرنجی ئەو وەفدە بیانی و ناوخۆی و گەشتیارانەی کە سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەکەن، بە پشتیوانی ئاژانسی نەتەوەیەگرتوەکان بۆ کۆچ، پڕۆژەی مۆنۆمێنتی جەنگ خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، کە خۆی لە کۆکردنەوە نیشاندانی هەمو ئەو فڕۆکەو زرێپۆشانەدا دەبینێتەوە کە لە کیمیباران و ئەنفالکردنی گەلی کورددا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەکارهێنراون.

ئاوێنە: سەرخێڵ غەفار، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند"لە ماوەی ڕابردودا دەستمان بە کۆکردنەوەی کەرەستەکان کرد، کە لە ڕابردودا حکومەتی بەعس لە تاوانەکان دژ بە کورد بەکاری دەهێنان، ئەمەش کاریگەر دەبێت لە ناساندی جۆری ئەو چەکانەی کە لەتاوانەکاندا بەکارهاتون."

فریاد نەجمەدین، بەڕێوبەری فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەکان لە هەڵەبجە، لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند"یەکێک لە پڕۆژەکانی ئاژانسی نەتەوەیەگرتوەکان بۆ کۆچ لە هەڵەبجە ئەنجامی دەدات مۆزەخانەی جەنگە، کە خەڵێکی زۆر ئاشنای کەرەستە جەنگیەکان دەبێت کە لە هەڵەبجە بەکارهاتون و بەڵگەو دۆکیومێنتی دیارن بۆ زیاتر بەجینۆساید ناساندی کیمیبارانی هەڵەبجە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×