هەپەگە: ناسنامەی گەریلایەک کە بە چەکی کیمیاوی شەهیدبووە ڕاگەیاندرا
  2021-09-21       372       

هەپەگە نانسنامەی گەریلایەکی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی بۆردومانی کیمیاوی سوپای تورکیا لە ئاڤاشین شەهیدبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئه‌یلوولی 2021، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ناسنامەی بگەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد کە  بە چەکی کیمیاوی لە هەرێمی ئاڤاشین شەهید بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دوای ئاماژەدان بە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و هەروەها بێچارە مانەوەی لە بەرامبەر  بەرخۆدانی گەریلا و بەکارهێنانی گازی ژەهراویی و چەکی کیمیاوی لەدژی گەریلا، هاتووە: هەڤاڵمان “باز گەڤەر”، لە ڕۆژی دەستپێکی هێرشەکانەوە، لە بەرەی پێشەوەی شەڕدا لە گردی سۆر جێگەی گرت و گورزی قورسی لە دوژمن وەشاند، هەڤاڵمان باز گەڤەر، وەک یەکێک لە پێشەنگانی ئاڵاهەڵگری سەرکەوتن، لە مێژووی بەشکۆی گەلەکەماندا بە قەرزاداریی یادی دەکرێتەوە.

ناسنامەی ئەو شەهیدەش بەمشێوەیە ڕاگەیەندراوە:



نازناو:  باز گەڤەر

ناو و پاشناو: فورات شاهین

شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ

ناوی دایک و باوک: فەرمان – کەرەم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی تەمموزی ٢٠٢١- ئاڤاشین
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×