بافڵ تاڵەبانی: بۆ ھەرێمێكی پێشكەوتوو پێویستمان بەهاوكاری دۆستەكانمانە
  2021-09-21       417       
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی ھیندستان لە عیراق و رایگه‌یاند، بۆ هه‌رێمێكی خۆشگوزه‌ران و پێشكه‌وتوو پێویستیان به‌ دۆسته‌كانیانه‌.

ئاوێنە: به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلوولی 2021، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی ھیندستان لە عیراق.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: لە دیدارێكدا كە ئەمین بابە شێخ و سۆران جەمال تاهیر، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، جەخت لە فراوانكردنی پەیوەندییەكان و ھەماھەنگی زیاتری هەردوولا كرایەوە بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكان بكات بە تایبەت لە بوارەكانی ئابووری، پەروەردە و كلتووری.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: بافڵ تاڵەبانی خواستی یەكێتی دووپاتكردەوە بۆ پەرەپێدان و بونیادنانی پەیوەندییەكی پتەو و دۆستانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و ھەموو پشتیوانی و كارئاسانییەكی یەكێتی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕی.

راشیگەیاند: "لەچوارچێوەی ھەوڵەكانمان بۆ بونیادنانی ھەرێمێكی خۆشگوزەرانتر و پێشكەوتووتر، پێویستمان بە هاوكاری و پشتیوانیی دۆستەكانمان دەبێت تاوەكو لەگەڵمانبن بۆ پێشخستنی ھەموو كایەكانی ژیان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×