لاهور شێخ جەنگی: كێشەكانی یەكێتی یان لە رێگەی حزبەوە یا لە رێگەی دادگاوە چارەسەربكرێن
  2021-09-21       1742       

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، كێشەكانی یەكێتی یان دەبێت لە رێگەی حزبەوە یاخود لە رێگەی دادگاوە یەكلایی بكرێنەوەو بەكارهینانی هێزی چەكداری بۆ ئەو مەبەستە "قابیلی قبوڵ نییە."

ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە وتەیەكدا بۆ ژمارەیەك لە سەردانكەرانی لە سلێمانی، رایگەیاند"كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی ئەگەر كێشەی حزبین، دەبێت لە رێگەی حزبەوەو لەناو ئەنجومەنی سەركردایەتی چارەسەر بكرێن.ن

وتیشی"ئەگەر كێشەكەش یاساییەو شتێك رویداوە كە نەدەبوایە روبدات، با بچین لە دادگا یەكلایی بكەینەوە."

جەختیشی كردەوە"رێگای تر قابیلی قبوڵ نییە كە تۆ بێیت هێزی چەكدار بەكاربهێنێت بەرامبەر بە براو كەسوكارەكەی خۆت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×