كەسێك کە كچان و ژنانی هه‌ڵدەخەڵەتاندو هەرەشەی لێدەكردن دەستگیركرا
  2021-09-23       806       
پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێت کوڕێکی تەمەن 21 ساڵ دەستگیرکراوە کە لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە كچ و ژنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه‌ و دواتریش هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لێکردون.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە پۆلیسی پارێزگای دهۆك لەراگەیەنراوێکدا ئاشكرای كردووە: ئەو تۆمەتبارە لەرێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە له‌گه‌ڵ ژنان و كچان قسه‌ی كردوه‌ و چه‌ندین ڤیدیۆ و وێنه‌ی لێوه‌رگرتون و پاشان هەڕەشەی بڵاوکردنەوەیانی کردووە.

ئاماژە بەوەش كراوە: داوا لە کچان و ژنان دەکەن هۆشیاربن و وێنە و ڤیدیۆ بۆ هیچ کەسێک رەوانە نەکەن، چونکە دواتر ئه‌و كاره‌ دەبێتە هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ریان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×