كەشناسی هەرێم
پێشبینی دەكات سبەی هەینی لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و هەولێر نمە باران ببارێت و
پلەكانی گەرماش لە هەرێمی كوردستان رو لە نزمبونەوە بكەن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی
گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سبه‌ى هه‌ينى پێشبينى ده‌كرێ ئاسمانى
ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور بێت، به‌ڵام ناوچه‌كانى
باكور نيمچه هه‌ورو له ناوچه شاحاويیه‌كانیش هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كه‌مێك
نمه‌باران له به‌شێك له ناوچه شاخاويیه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر.
ئاماژەی
بەوەشداوە كە هەر سبەی پله‌كانى گه‌رما ده‌ست به‌نزمبونه‌وه ده‌كەن و خێرايى با
چالاك ده‌بێت و له‌گه‌ڵ زيادبونى خێرايى باش ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى تۆز و خۆڵ
هه‌يه.
هێمای بۆ ئەوەش
كردوە كە بۆ رۆژی شەممە، پله‌كانى گه‌رما زياتر و بە 3 تا 5 پلە نزم ده‌بنه‌وه‌و
به شه‌وان هه‌ست به سه‌رما ده‌كرێ به‌تايبه‌ت له ناوچه شاخاويیه‌كان.
ئەوەشی
وتوە"لە رۆژى يه‌كشه‌ممه به‌دواوه دوباره پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنەوە."