حكومەتی هەرێم: تا ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن هاوڵاتی ڤاكسینیان وەرگرتوە
  2021-09-24       454       

فەرمانگەی میدیاو زانیاری سەربە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ‏تاوەکو ئێستا، نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان، ڤاکسینی كۆرۆنایان وەرگرتوە.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیاو زانیاری سەربە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی: تاوەكو ئێستا 911 هەزارو 320 هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتوەو 950 هەزارو 418 هەزار هاوڵاتیش ناویان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین تۆماركردوە.

فەرمانگەكە لە زاری وەزارەتی تەندروستییەوە وتویەتی، زۆربەی هاوڵاتیان ڤاكسینی ڤایزەری ئەمریكییان وەرگرتوە.

لەلایەكی دیكەوە، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لە هەفتەی داهاتوەوە ژمارەو رێژەی دابینكردنی ڤاكسین دەكەینە دو هێند.

د. سامان بەرزنجی ئاشكراشیكردوە"هەفتانە زیاتر لە 100 هەزار ژەمی ڤاکسین دابین دەکەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×