2021-09-24   484     
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دوایین واده‌ی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ڕاگه‌یاند.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نیبراس ئه‌بو سۆده، یاریده‌ری وته‌بێژی كۆمیسیۆن به‌ئاژانسی (شه‌فه‌ق نیوز)ی ڕاگه‌یاندووه، كۆمیسیۆن تا ئێستا 14 ملیۆن كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانی هاوڵاتیانی له كۆی 17 ملیۆن دابه‌شكردووه.
وتیشی، وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان به‌رده‌وام ده‌بێت تا 48 كاتژمێر به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان. جه‌ختیشی كرده‌وه كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه گه‌رموگوڕی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێ.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ته‌نیا 16 ڕۆژ ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و تا ئێستاش نزیكه‌ی 3 ملیۆن كارتی ده‌نگدانی هاووڵاتییان ماوه وه‌ربگیرێته‌وه.
بڕیاره پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی 10ی مانگی داهاتو له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.