2021-09-25   362     
دەستەی باڵای فەتوای سونە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان حەرام دەکات.
ئاوێنه: لە ڕاگەیەنراوێكدا دەستەی باڵای فەتوای سونە لە عێراق رایگەیاند: ھەر ھاوڵاتییەک بە ھەر ھۆکارێک کارتی دەنگدانەکەی بفرۆشێت پارەکەی حەرامە و فرۆشتنی دەچێتە چوارچێوەی پێشێلکردنی مافی تاک.
لە بەشێکی دیكەی راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: ھەر کاندیدێک پەنا بۆ کڕینی کارتی دەنگدان ببات، ئەوە دەچێتە چوارچێوەی گەندەڵییەوە، دەبێت دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکات و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانیش دەبێت ئەو کاندیدە لەپڕۆسەی ھەڵبژاردن دوور بخاتەوە.