نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سەروو 80 دۆلار
  2021-09-28       375       
نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە لەبازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سەروو 80 دۆلار و ئەوەش یەکەمجارە لەدوای ساڵی 2018ەوە بگاتە ئەو نرخە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەخێرایی و پێچەوانەی لەدەستدانی بەشێکی زۆری نرخەکەی لەماوەی ڕابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەرەکان لەبارەی زیادبوونی خواست لەسەر وزە دوای کەمبوونەوەی تەواوەتیی ڕێکارەکانی کۆرۆنا لەبەرامبەردا مانەوەی خستنەڕووی نەوت لەئاستێکی نزمدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 80.14 دۆلار و بەبڕی 61 سەنت و ڕێژەی 0.77% نرخەکەی بەرزبووەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە دوای مانگی تشرینی یەکەمی 2018ەوە پێیگەیشتووە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 76.6 دۆلار و نرخەکەی بەبڕی 63 سەنت و ڕێژەی 0.82% بەرزبووەوە.

خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەهۆی ڕێکارەکان بەرامبەر بڵاوبوونەوەی گۆراوی دەلتا و زیانەکانی گەردەلولی ئایدا و زیانەکانی بۆسەر بەرهەمی وزەی ئەمریکا لە ماوەی ڕابردوودا کەمبووەوە، ئەمش هۆکاری بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوتە.

لەگەڵئەوەشدا وڵاتانی هاوپەیمانیی ئۆپیک+ ڕایانگەیاند ئەگەری زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت قورسدەبێت ئەگەر زیانەکانی پەتای کۆرۆنا چارەسەر نەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×