نزمترین پلەی گەرمای ناوچەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە
  2021-10-13       474       


قەزای پێنجوێن وەك ساردترین ناوچەی هەرێم دیاریكراوە بۆ ئەمڕۆ كە پلەی گەرمییەكەی 10 پلەی سیلیزییە.

ئاوێنه‌: بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 13\10\2021 ساردترین ناوژەی هەرێم قەزای پێنجوێنە بە تۆماركردنی نزمترین پلەی گەرمی كە 10 پلەی سیلیزییە و دوای ئەویش حاجی ئۆمەران دێت بە تۆماركردنی 13 پلەی سیلیزی.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، دوای ئەو دوو ناوچەیە لە بازیان و كانی ماسیش بە هەمان شێوە نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو 13 پلەی سیلیزییە و لە سۆران 16 پلەی سیلیزییە.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ لە هەندێك ناوژەی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×