2021-10-13   668     
بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان گه‌یشته مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گردى زه‌رگه‌ته‌و له‌گه‌ڵ عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌كه له‌كۆبونه‌وه‌دایه، شارپرێس زانیارى ورد له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
ئاوێنه: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى گه‌یشتۆته گردى زه‌رگه‌ته‌و له‌گه‌ڵ عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گۆڕان له‌كۆبونه‌وه‌دایه.
له‌زانیاریه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سه‌ردانه‌كه‌ى تاڵه‌بانى بۆ ئه‌وه‌یه چۆن بتوانن وه‌ك یه‌كێتى هاوکاریی بزوتنەوەکە بکه‌ن له‌تێپەڕاندنی ئه‌م دۆخەى ئێستا‌و گەیشتن بەبریارێکی دروست.
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بڕیاریداوه، دواى شكسته‌كه‌ى گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عێراقدا كه نه‌یتوانى هیچ كورسیه‌ك به‌ده‌ستبێنێت، پۆستێكى خۆى له‌به‌غدا بدات به‌و بزوتنه‌وه‌یه.
سه‌ردانه‌كه‌ى تاڵه‌بانى بۆ مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سلێمانى له‌كاتێكدایه، بەیانى ئەمڕۆش شاندێکى دیکەى یەکێتیى کە لەژماره‌یه‌ك ئەندامى سەرکردایەتى‌و مەکتەبى سیاسى پێکهاتبون لەگردى زه‌رگه‌ته بون.