لە دهۆك 49 كەس لەسەر قوماركردن دەستگیركران
  2021-10-21       366       

پۆلیسی دهۆك ئاشكرایكرد، لەماوەی یەك هەفتەی رابردودا 49 كەسیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی قومار دەستگیركردون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەسەر ئەنجامدانی تاوانی قومار لەماوەی یەك هەفتەی رابردودا هێزەكانیان توانیویانە 49 تۆمەتبار لە چەند چالاكییەكی جیاجیادا دەستگیربكەن.

بەپێی راگەیەندراوەكە، 21 لەو تۆمەتبارانە لە "ئەڤڕۆ سیتی"و "17" تۆمەتباریان لەلایەن بنكەی پۆلیسی "سەرهەڵدان" دەستگیركراون.

هەروەها نۆ تۆمەتباریان كە ئەدمینی یاری قورماری كۆمپیوتەریی بون لەلایەن بنكەی پۆلیسی نەورۆزەوە دەستگیركراون لەگەڵ دەستگرتن بەسەر نۆ لاپتۆپداو دو تۆمەتباری دیكەیشیان لەلایەن پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكانەوە دەستگیركراون.

پۆلیسی دهۆك ئەوەشی خستۆتەڕو كە سەرجەم تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە كە قورماری كۆمپیوتەری و پۆكەرو تیمۆ و نەشرە-یان ئەنجامداوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×