2021-10-24   1382     
شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی رایدەگەیەنێت، بەهۆی رووداوەکانی 8ی تەمموز و کێشەکانی ناوخۆی حزبەکەیان، 50% ئەو کورسیانەیان بەدەستهێناوە کە پلانیان بۆ دانبوو، بۆیە بەردەوامی ئەو کێشانە لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان یەکێتی رووبەڕووی شکستێکی گەورەتر دەکەنەوە، دەشڵێت، "زه‌حمه‌ته دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ببێته‌وه به سه‌رۆک کۆماری عێراق".
ئاوێنە: شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند، "پێشبینی ده‌که‌م کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی زیاتر بن و که‌متر نه‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی قه‌یرانی ناویه‌کێتی ده‌کات شانه‌یه‌کی ئه‌قڵانی باش، ئیداره‌ی کێشه‌کان ناکات، له‌دوای که‌تنه‌که‌ی 8ی ته‌موزه‌وه ئه‌وه‌ی که چاره‌نوسی یه‌کێتی به‌ده‌سته‌وەیە و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌دوو شێوه دۆخه‌که‌ی به‌ڕێوه بردووه، قۆرخکردن و چاوسوورکردنه‌وه و به‌کارهێنانی هێز، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ماددی هه‌روه‌ها ئه‌و بۆچونه‌ی که به‌پێی تێپه‌ڕبوونی کات ئه‌وانه‌ی له‌یه‌کێتی زویرن، دوای که‌تنه‌که‌ی 8ی ته‌مووز ماندوو ده‌بن و خۆبه‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن''.
ئاماژەی بەوەشکردوە، باوەڕیانوابوو ئه‌گه‌ر لاهوری شێخ جه‌نگی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان چالاک بوایه وه‌ک ئه‌وه‌ی که نه‌خشه‌ی بۆ دانابوو، هاوپه‌یمانی کورسییه‌کانی ده‌گه‌یشته زیاتر له 35 کورسی، بەڵام ''دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌تنه کرا 8ی ته‌مووز، هه‌وادارانی یه‌کێتی کاردانه‌وه‌ی توندیان هه‌بوو، به ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیشه‌وه دیاره، راسته بایکۆت کاریگه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیش ئاماژه‌یه‌کی روون بوو، ببینه بۆ ئه‌و کادیرانه‌ی که لاهور په‌یامی بۆیان هه‌بوبێت، بڕۆ سه‌یری ده‌نگه‌کان بکه‌ن، که‌مترین ده‌نگی سوتاوی تیا هه‌بووه، به پێچه‌وانه‌وه له بازنه‌ی دیکه، به‌هێندەی ئه‌وه‌نده‌ی یه‌کێتی ده‌نگی هێناوه، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌نگی پوچه‌ڵ هه‌بووه، که ئه‌و ده‌نگانه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌وانه هه‌وادارانی لاهوری شێخ جه‌نگین، ئه‌وه هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی پاشه‌کشێی یه‌کێتییه، باشییه‌که‌ی له‌وه‌دابوو، هه‌ڵبژاردنه‌که فره بازنه‌یی بوو، ده‌نا له 7 کورسی زیاتری نه‌ده‌هێنا''.
لەبارەی کاندیدکردنەوەی بەرهەم ساڵح-یش بۆ خولی دووەمی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، ''پێشبینی ناکه‌م که به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و شانسه‌ی هه‌بێت ببێته‌وه به سه‌رۆکی عێڕاق، چونکه ئه‌و لایەنەی که له‌ناو یه‌کێتیدا بڕیار به‌ده‌ستن بڕوا ناکه‌م به‌رهه‌م ساڵح بخه‌نه‌وه سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆماری عێراق، هه‌روه‌ها پارتیش به‌وه رازی نابێت''.
سەبارەت بە هەوڵەکانی پارتیش بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئەوەی خستوەتەڕو، "له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردوودا یه‌کێتی له‌نه‌وچه جێناکۆکه‌کان له پێش پارتییه‌وه بووه، له‌م هه‌ڵبژاردنه پارتی دوو هێنده‌ی یه‌کێتی کورسی هێناوه، پارتی خاوه‌نی 12 کورسییە ناوچه جێ ناکۆکه‌کانه، یه‌کێتی ته‌نها ٦ کورسی به‌ده‌ست هێناوه، ئه ئه‌گه‌ر پارتی پارێزگاری که‌رکوک له‌یه‌کێتی بسەنێته‌وه، ئه‌وا پارتی به‌ته‌واوه‌تی جوگرافیای یه‌کێتی گه‌مارۆ ده‌دات، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته بۆ پارتیش نه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه پارتی لێ ناگه‌ڕێت بۆ یه‌کێتی بێت''.
شادومان مەلا حەسەن لەبارەی بۆچوونی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی نزیکی کورد لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە و سونەش باسی لەوەکردوە، "من به‌راشکاوی ده‌یڵێم شتێک نه‌ماوه له یه‌کێتیدا به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی، ده‌بوو له دوای کۆنگره‌وه 3 کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی و چه‌ندین کۆبوونەوەی نائاسایی بکرابایه، وه‌لێ یه‌ک دانه‌ش نه‌کراوه، وه‌ک سه‌رکردایه‌تییه‌ک نازانم یه‌کێتی چۆن هاوپه‌یمانی ده‌کات و چۆن بیر ده‌کاته‌وه، هیچ به‌رچاو رونییه‌کم نییه''.