2021-10-24   428     
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در هۆشداریی دا كه رێگه به‌هیچ وڵاتێك نادات ده‌ست له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وه‌ربده‌ن و وتی "ئه‌وه‌ی له عێراق روو ده‌دات ململانێیه‌كی دیموكراتییه".
ئاوێنه: موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر هۆشداریی داوه به وڵاتانی دراوسێ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ست له كاروباره‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق وه‌ربده‌ن، كار ده‌گاته ئاستی كه‌مكردنه‌وه‌ی دیپلۆماسی یان گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند.
سه‌در داوای له سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسێی عێراق كردوه كه دست له هه‌ڵیژاردنه‌كانی عێراق وه‌رنه‌ده‌ن و ده‌ست بۆ سه‌روه‌ریی عێراق نه‌به‌ن، چونكه ئه‌زه‌ی روو ده‌دات ململانێیه‌كی دیموكراسییه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و كاره بكه‌ن له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی رێوشوێنی توندیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.