ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی هێزە ناڕازییەكان لە ماڵی مالیكی ئاشكراكرا
  2021-10-24       640       

ئەمشەو یەكشەممە، ئەو هێزانەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ناڕازین لە ماڵی نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا كۆبونەوە. ئەوان جارێكی دیكە جەخت لە رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەكەنەوەو دەشڵێن: شێوازی مامەڵەی كۆمسیۆن لەگەڵ سكاڵا یاساییەكانیش رەتدەكەنەوەو داوای دەستوەردانی سەرۆك كۆماریش دەكەن.

ئاوێنە: لە بەیاننامەیەكدا ئەو هێزانە وتویانە، لە كۆبونەوەكەی ئەمشەوی ماڵی نوری مالیكیدا، تاوتوێی ئەو روداو و پێشهاتانەیان كردوە كە دەیسەلمێنن كێشەیەكی گەورە هەیە لە راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كە ئەوەش گرژی سیاسی و كۆمەڵایەتی لێكەوتۆتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، هێزەكانی بەشدار لە كۆبونەوەكە، رێككەوتن لەسەر رەتكردنەوەی ئەو ئەنجامانەی راگەیاندراون لەگەڵ رەتكردنەوەی شێوازی كۆمسیۆن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ سكاڵا یاساییەكانداو داواكاریشن لە كۆمسیۆن بە جدی بە سەرجەم تانە پێشكەشكراوەكاندا بچێتەوەو دەنگی سەرجەم وێستگەكان بە دەستی و بەشێوەیەكی شەفافانە بژمێردرێنەوەو ئەو هەڵانەش راستبكرێنەوە كە هاوكاتی پڕۆسەی ژماردنی دەنگەكان و راگەیاندنیاندا كراون.

هەروەك ئەو هێزانە لە بەیاننامەكەیاندا داوایان لە سەرۆك كۆمار بەو پێیەی كە پارێزەری دەستورە دەستوەردان بكات بۆ رێگری لەوەی كە روداوەكان بەرەو ئاڕاستەی مەترسیدارتر نەڕۆن.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×