2021-10-26   507     
نرخی نه‌وتی خاو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جارێكی دیكه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته 86.18 دۆلار و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به 83.86 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ له بۆرسه‌ی جیهانی نرخی یه‌ك به‌رملیل نه‌وتی برێنت 21 سه‌نت كه ده‌كات رێژه‌ی 0.24% به‌رزبوه‌وه گه‌یشته 86.20 دۆلار، نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكاش 10 سه‌نت كه ده‌كات 0.12% به‌رزبوه‌وه و نرخی یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 83.86 دۆلار.
دوای زیاتر له ساڵێك له كه‌مبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی، له ئێستادا خواست له‌سه‌ر به‌نزین و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی سوته‌مه‌نی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتوه‌ته به‌رزترین ئاست له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردودا، كه گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری سوته‌مه‌نیه له جیهاندا.
یه‌كێك دیكه له هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بریتییه له‌وه‌ی كه له هه‌فته‌ی رابردو كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا ژماره‌ی سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانیان كه‌مكردوه‌ته‌وه
به‌پێی وته‌ی شاره‌زایانی ئابوری، یه‌كێك دیكه له هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بریتییه له‌وه‌ی كه له هه‌فته‌ی رابردو كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا ژماره‌ی سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانیان كه‌مكردوه‌ته‌وه.
كارۆلین باین، راوێژكاری ئابوری له‌دامه‌زراوه‌ی ئیكۆنومیكس رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتربێت و ده‌گاته به‌رزترین ئاست، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه جارێكی دیكه خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه رو له‌دابه‌زین ده‌كات.