2021-10-27   310     
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئه‌مڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سێ ته‌وه‌ر باس ده‌كرێت یه‌كێكیان گرانبونى سوته‌مه‌نى و هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ته بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌كه بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٠/٢٧ زایینی، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە هەنگاو و پڕۆژەکانی وەزارەت لە بواری ڕێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان (بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکان)، و پڕۆژەی تایبەت بە هاوبەشیپێکردنی کەرتی تایبەت لە قۆناغەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داهاتی کارەبا.
دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دوا ئامارەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم و ڕێژەی کوتانی هاووڵاتیان بە ڤاکسین بە تایبەتیش فەرمانبەران و مامۆستایان، لەگەڵ خستنەڕووی بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سێیەم: خستنەڕووی بابەتی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان لە هەرێمی کوردستان و دوا هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروسشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ لەم بوارە.
هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت له ڕابردوو بۆ چاره‌سه‌رى دۆخى سوته‌مه‌نى ته‌نها له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بوه‌و داواكراوه به‌غدا ڕێژه‌یه‌ك به‌نزین هه‌نارده‌ى هه‌رێم بكات.