2021-10-31   591     
كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی نیشتمانی عێراق "سۆمۆ" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هیندستان زۆرترین بڕی نه‌وتی عێراقیان له‌دو مانگی له‌مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ كڕیوه، له‌پاش كۆمپانیا هیندیه‌كانیش، كۆمپانیاكانی چین دێن و پاشان ئه‌مریكا و ئیتاڵیا.
ئاوێنە: له ئامارێكدا كه كۆمپانیای سۆمۆ بڵاویكردۆته‌وه، كۆمپانیا هیندییه‌كان له ناو كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌ی جیهاندا، زۆرترین بڕی نه‌وتی عێراقیان كردوه له له‌مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ كه 8 (هه‌شت) كۆمپانیای ئه‌و وڵاته نه‌وتی عێراقیان كڕیوه، له‌دوای كۆمپانیا هیندیه‌كان، كۆمپانیاكانی وڵاتی چین دێن كه به‌به‌شداری 7 (حه‌وت) كۆمپانیا نه‌وتی عێراق ده‌كڕن، پاشانیش ئه‌مریكا به‌پله‌ی سێیه‌م، ئیتاڵیا به‌پله‌ی چواره‌م، یۆنان به‌پله‌ی پێنجه‌م، توركیا به‌پله‌ی شه‌شه‌م و كۆریای باشوریش به پله‌ی حه‌وته‌م دێت كه هه‌ریه‌كه‌یان به دو كۆمپانیا له‌كڕینی نه‌وتی عێراق به‌شدارن.
كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكراشیكردوه، كۆمپانیای هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی ئیسپانیا، كوه‌یت، ئه‌رده‌ن، میسر، ئیمارات، بریتانیا، مالیزیا، ڕوسیت، هۆڵندا) به یه‌ك كۆمپانیا له‌كڕینی نه‌وتی عێراق به‌شداریان كردوه.
كۆمپانیای نیشتمانی به‌بازاڕكردنی نه‌وت ئاشكراشیكردوه، ئه‌و كۆمپانیا پێشه‌نگانه‌ی جیهان كه نه‌وتی عێراقی كڕیوه بریتین له كۆمپانیاكانی به‌هاراتی هیندستان، پترۆجیاینای چین، شیفرۆنی ئه‌مریكا، شێڵی هۆڵندی-بریتانی، ئه‌ینی ئیتاڵی، بی بی بریتانی.
حكومه‌تی عێراق مانگانه زیاتر له 90.000.000 (نه‌وه‌د ملیۆن) به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری به‌سره و جه‌یهانی توركیه‌وه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان ده‌كات و به‌گوێره‌ی نرخی رۆژ كه ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بریتیه له 83 دۆلار ده‌فرۆشرێت.